هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش پێی وایە تا ئێستاش نزیکەی ٣ هەزار چەکداری داعش لە سوریا و عێراق لە ناوچە گوندنشینە دوورە دەستەکاندا گیرساونەتەوە، دوای ئەوەی لە شارەکان دەرکراونەتە دەرەوە.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش باس لهوه دهکات که هێشتا ٣ هەزار چەکداری داعش لە سوریا و عێراق لە ناوچە گوندنشینە دوورە دەستەکاندا زیندوون.
پیشتر ژەنەڕاڵ جۆزیف دانفۆرد سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاندبوو: ٤٠ هەزار جەنگاوەر لە ١٢٠ دەوڵەتی جیهانەوە پەیوەندییان بە ڕێزەکانی داعشەوە کردووە لە عێراق و سوریا.
سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا وتبووی: سەرۆک ئەرکانی سوپای فلیپین پێی ڕاگەیاندوون ٣٠ چەکداری فلیپینی گەڕاونەتەوە وڵات، دوای ئەوەی ئەو ڕێکخراوە ناوچەکانی ژێردەستی لە عێراق و سوریا لە دەستداوە.
ههروهها ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاشکرای کرد که لە سەرەتای ئەم مانگەوە، سوپای ئەمەریکا ٥٠ چەکداری بیانی لە ڕیزەکانی داعش لە عێراق و سوریا دەستگیرکردووە.
سوپای ئەمریکا ڕایگهیاند ئەو چەکدارانە لە هاووڵاتیانی ئەفریقا و باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا و چەند دەوڵەتێکی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستن
...............
300
١٤ کانونی یەکەم ٢٠١٧ - ٢٠:٠٦
News ID: 872558
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش پێی وایە تا ئێستاش نزیکەی ٣ هەزار چەکداری داعش لە سوریا و عێراق لە ناوچە گوندنشینە دوورە دەستەکاندا گیرساونەتەوە، دوای ئەوەی لە شارەکان دەرکراونەتە دەرەوە.